خالید شوانی لە دژی کەناڵێکی پارتی سکاڵای تۆمارکرد

خالید شوانی وەزیری دادی عێراق سکاڵای یاسایی لە دژی کەناڵی کوردستان ٢٤ تۆمارکرد و دەڵێت" تۆمه‌تباركراوم به‌وه‌ی كورسییه‌كی پارتیم داوه‌ به‌لایه‌نێكی عه‌ره‌بی". 

نوسینگەی راگەیاندنی خالید شوانی وەزیری دادی عێراق لە پشکی یەکێتی، رایگەیاند" لە بەرامبەر هەواڵێکی پڕ لە تۆمەت و بوختانی کەناڵی کوردستان ٢٤ و پێگە ئەلیکترۆنییەکانی سەر بەو کەناڵە کە بڵاوکراوەتەوە لەسەر خالید شوانی وەزیری داد و تیایدا کەناڵەکە ناوبراوی تۆمەتبار کردبوو بە پیلانگێڕی بۆ دەستکاریکردنی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانی کەرکوک و کەمکردنەوەی کورسییەکی پارتی بۆ بەرژەوەندی لایەنێکی عەربی، بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ خالید شوانی لە دادگا سکاڵای یاسایی لە دژی ئەو کەناڵە تۆمارکرد". 
‌ 
ئەوەش هاتووە" وێرای جەخت کردنەوەمان و باوەربوونی تەواومان بە ئازادی ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندن، بەڵام ناکرێت ئەم دەزگایە وا بە ئاسانی جورئەتی ئەوە بکەن بەندە تەخوین بکەن بەبێ بەڵگە لەپێناو مەرامی سیاسی، بۆیە دەبێت لە بەرامبەر عەدالەتی دادگا ئامادەبن و چاوەڕوانی ئیجرائاتی یاساییبن لە بەرامبەریان". 


PM:04:08:21/12/2023