لە سلێمانی ڕێپێوانێكی جەماوەری بۆ ئازادی ئۆجەلان بەڕێوەچوو

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە چوارچێوەی کەمپینی (ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجەلان و چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد) ڕێپێوانێکی جەماوەری لە سڵێمانی بەڕێوچوو.

لە ڕێپێوانەکەدا کە (٢٥٠) کەس بەشداربوون لە شەقامی سالم لە سەهۆڵەكەی شاری سلێمانی بە درووشمی (ئازادی بۆ ئۆجالان) دەستیپێكرد. 

هەروەها چالاکییەکە لە بەردەم باخی گشتی کۆتایی بە ڕێپێوانەکە هێنرا و چەند وتارێک خوێندرایەوە.


PM:04:54:23/12/2023