لەهاویندا فرۆشتنی یاریزانێکی گەورە لە بەرشەلۆنە رادەگەیەنرێت

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرای کرد کە یانەی بەرشەلۆنە لە هاوینی 2024 کۆتایی بە فرۆشتنی گەورە بەرگریکارێکی دەهێنێت.

 ڕۆژنامەکە تیشکی خستۆتە سەر هەڵوێستی بەرگریکارانی بەرشەلۆنە بەم شێوەیەی خوارەوە:

 بەدووری نازانرێت ئینیگۆ مارتینێز بەهۆی تەمەنی بفرۆشرێت، بەڵام تا ئێستا ئۆفەرێکی گەورە نەگەیشتووەتە دەستی یانەکە.

 سەبارەت بە ڕۆناڵد ئاراوخۆ، ئەو یاریزانە بە بە نسبەت بەرشەلۆنەوە بۆ فرۆشتن نیە، ئەوەش پشتڕاستی کردەوە کە هەموو شتێک ئاماژەیە بۆ فرۆشتنی کریستینسن یان کوندێ.


PM:08:23:25/12/2023