ئەمشەو دووشەممە لە نزیکی پارێزگای موسڵ، بەهۆی رووداوێکی سەختی هاتووچۆوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ئەمشەو لەسەر رێگەی موسڵ رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا ڕوویداوە کە لە ئەنجامدا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەش دەکەن، سەرجەم قوربانییەکان لەناو ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەدا بوون و لە شۆفێر و چوار سەرنشین پێکهاتوون کە دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەستداوە.