توركیا چەند ناوچەیەكی سنووری شارۆچكەی پێنجوێن بۆردوومان دەكات

فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی توركیا چەند ناوچەیەكی سنووری شارۆچكەی پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی بۆردوومان کرد.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە٢٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، فڕۆكەی بێ‌ فڕۆكەوانی توركیا گوندەكانی (ساڵیاوا و كانی میران)یان لە سنووری پێنجوێن بۆردوومان كردووە، بەپێی وتەی دانیشتوانی گوندەکە، چەند دەنگێكی بەرز بیستراوە و دووكەڵ بەرزبۆتەوە، بەڵام تا ئێستا زیانە گیانییەكانی ئەو بۆردوومانانە نەزانراون.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ماڵپەری (سپی)، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە  بە فڕۆکەی بێ فڕۆكه‌وان گوندی توتەقەڵەی بناری خاڵخاڵان لە سنوری ناحیەی ئاغجەلەری سەر بە قەزای چەمچەماڵ بۆردومانکرا. 

سوپای توركیا  چەند ڕۆژێكە بۆردومانەكانی بۆ سەر هەرێم و ڕۆژئاوای كوردستان چڕكردۆتەوە و چەندین كەس شەهید و بریندار بوون.


PM:04:54:27/12/2023