پێدانی پاسپۆرت لە پارێزگای هەڵەبجە راگیرا

پاسپۆرتی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی نەمانی هێڵی نێوان سێرڤەری پاسپۆرتی هەڵەبجە لەگەڵ بەغداد، پێدانەوەی پاسپۆرت بە هاوڵاتییان راگیراوە". 

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەڵەبجە، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە" ئاگاداری هاوڵاتییانی پارێزگای هەڵەبجە و سەیدسادق و شارەزوور دەكەینەوە، بەهۆی نەمانی هێڵی نێوان سێرڤەری بەڕێوەبەرایەتیمان لەگەڵ سێرڤەری بەغداد، ئەمڕۆ بەشی پێدانەوەمان كارا نابێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەوهۆیەوە ناتوانرێت ئەمڕۆ پاسپۆرت بە هاوڵاتییان بدرێتەوە، لە ئەگەری چاكبوونەوەی هێڵدا هاوڵاتییان ئاگادار دەكرێنەوە.


PM:02:07:28/12/2023