بۆ جارێکی دیکە گوندێکی قەزای چەمچەماڵ بۆردوومانکرایەوە

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ بۆ جارێکی دیكه‌ بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانى گوندێکی سنورى ناحیەی ئاغجه‌له‌ری سەر بە قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ‌ بۆردومانکرایەوە.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ماڵپەڕی (سپی)، کەمێک پێش ئێستا لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە گوندی چنارتووی سەر بە ناحیەی ئاغجەلەر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ بۆردومانکرایەوە. 

تائێستاش فڕۆکە بەسەر ئاسمانی ناوچەکەوە دەسووڕێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا زیانەکانی ئەو بۆردومانە نەزانراوە. 

بەیانی دوێنێش فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بۆردوومانی دەوروبەری گوندی (توتەقەڵی) لە سنووری ناحیەی ئاغجەلەر کرد. 


PM:03:08:28/12/2023