لە یەکێک لە بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی کیتاب لە ناحیەی پردێ شەڕ درووستبوو کە بەهۆیەوە سێ خوێندکار بریندارکران.
ئەمڕۆ شەممە لە بەشە ناوخۆیی زانکۆی کیتاب لە ناحیەی پردێ، بەهۆی دروستبوونی شەڕ و ئاڵۆزی سێ خوێندکاری زانکۆکە بریندارکران.
بەپێی زانیارییەکان، خوێندکارەکان تەمەنیان لە نێوان (٢١، ٢٢، ٢٣) ساڵان بوون کە بەچەکی جۆری تاپڕ بریندارکراون، لە کاتی رووداوەکەشدا هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکە گەیشتنە شوێنی مەبەست و لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.