دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە كۆبوونەوەی نێوان مامۆستایانی ناڕازی و سەرۆک وەزیرانی عێراق كۆتاییهات کە لە کۆبوونەوەکەدا مامۆستایانی ناڕازی چەند داواكارییان ئاراسته سودانی كردووە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ماڵپەڕی (سپی)، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنی بە مامۆستایانی نارازی داوە کە دوای دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران پرۆژە یاسای بودجه‌ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بدات و په‌سه‌ند بكرێت.
هەر بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری (سپی)، سودانی لە کۆبوونەوەکەدا جەختیشیکردووتەوە کە دەبێت بوودجە لە مووچەی فیعلی جیابکرێتەوە و مووچەی فەرمانبەران بە جیا ڕەوانە بکرێت.
هەروەها یەکێک لە داواکارییەکانی مامۆستایانی نارازی ئەوەیە کە مووچەکانیان ڕاستەوخۆ لەسه‌ر بانكی عێراقی وه‌ربگرن، بەڵام تائێستا ئەو پرسە یەکلانەکراوەتەوە.
ماوەی نزیکی چوار مانگە مامۆستایانی میلاک و وانەبێژان له سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان بایكۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان كردووه و تا ئێستاش ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی خوێندن نه‌كراونه‌ته‌وه.