دەزگای (سپی) بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێ پەیامێکی پیرۆزبای بڵاودەکاتەوە

بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ساڵی (٢٠٢٣) و هاتنی ساڵی نوێی زاینی دەزگای (سپی) پیرۆزبای لە خەڵکی کوردستان دەکات.

بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێ سەرجەم ستاف‌ و كارمەندانی دەزگای راگەیاندنی (سپی) پیرۆزبای خۆمان ئاراستەی سەرجەم هاوڵاتیانی كوردستان دەکەین و هیوامان سەركەوتن‌ و بەختەوەری هەموو لایەكە.

هیوادارین ساڵی (٢٠٢٤) ساڵی خێرۆخۆشی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان‌ بێت و ژیانێكی ئاسودە‌ و دوور لە ناخۆشی بێت بۆ هەمووان، ئاواتە خوازین ساڵی بەدیهاتنی هەموو ئاوات‌ و ئامانجەكانی نەتەوەكەمان بێت.

ساڵی نوێتان پیرۆزبێت

دەزگای (سپی)


PM:10:11:31/12/2023