لە شارێکی باکوری کوردستان چوار کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە پارێزگای مەلەتی باکوری کوردستان، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نزیک گوندی ئاکچاداغ دەڤەلی سەر بە پارێزگای مەلەتی باکوری کوردستان رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان پاسێكی نەفەرهەڵگر و بارهەڵگرێکدا روویدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ڕووداوەکەدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و (٣٦) کەسی دیکەش برینداربوون.
 
دوای ڕووداوەکە تیمەکانی تەندروستی و هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بریندارەکانیش بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی مەلەتی.


AM:09:36:02/01/2024