تەرمی سەرمایەدارێکی لوبنانی لە هۆتێلێکی هەولێر دۆزرایەوە، کە خاوەنی جیبەجێکاری پرۆژەی گوندی لوبنانییە.
شەوی رابردوو لە هۆتێل مەسایای شاری هەولێر، تەرمی تاریق عەماش، سەرمایەداری لوبنانی دۆزراوەتەوە.
تاریق عەماش، سەرمایەدارێکی لوبنانییە و وڵاتینامەی فەرەنسیشی هەیە. لە بنەماڵەی سەعد حەریری، سەرۆکوەزیرانی پێشووی لوبنانە و خاوەنی جێبەجێکاری پرۆژەی گوندی لوبنانی و هۆتێل مەسایایە لە هەولێر.
بە پێی زانیارییەکان تاریق عەماش بەهۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کردووە.