ئەمڕۆ چوارشەممە، لەڕووداوێکی هاتووچۆدا پاسێکی نەفەرهەڵگر لەسەر ڕێگای نێوان قامیشلۆ – حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا کێشا و لەئەنجامدا چوارکەس گیانیان لەدەستداو ٢٦ کەسی دیکە برینداربوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣، هاتووچۆی حەسەکە لە لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "لە ڕووداوەکەدا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٦ کەسی دیکە برینداربوون و دواتر بریدارەکان بۆ نەخۆشخانەکانی حەسەکە گواستراونەتەوە".
وتیشی، "بەهۆی دروستبوونی تەم و مژەوەڕووداوەکە ڕوویداوە سەرجەم شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە، کە لە کاتی شۆفێریدا وریای رێگاوبان بن".