بەپەلە.."بارودۆخ لە ئەنبار دژوارە"

ماڵپەرە عێراقییە سونەکان باس لەوە دەکەن بارودۆخ لە ناو شاری رومادی دژوارەو ئەگەری زۆرە شارەکە بکەوێتە دەست چەکدارانی داعش.

چەکدارانی داعش دوای کۆنترۆڵکردنی شارۆچکەی هیت، چەندین رۆژە هێرشەکانیان توندکردۆتەوە لەسەر شاری روماندی و چەندین ماڵپەڕ و ئاژانس باس لەوە دەکەن کە رومادی خەریکە دەکەوێت دەست چەکدارانی داعش، سوپاش خەریکە پاشەکشە دەکات لە شارەکە، هەرچەندە بەرپرسانی حکومەتی عێراق ئەو زانیاریانە رەتدەکەنەوە.

هاوکات هەر ئەمرۆ چەکدارانی داعش لە باکوری فەلوجە لەپێشڕەویدان و چەندین شوێنیان کۆنترۆڵکردووە. 



AM:09:27:06/10/2014