بەهۆى تەقینى غازەوە لە هەولێر چوار کەس بوونە قوربانی

لە ئەنجامی تەقینى غاز لە گەڕەکێکی پارێزگای هەولێر چوار کەس بوونە قوربانی. 

بەپێی زانیارییەکان، لە ماڵێکی گەڕەکى پێنجى حەسارۆکى شارى هەولێر بتڵێکی غاز تەقییەوە کە بەهۆیەوە کەسێک گیانى لەدەستداوە و سێ کەسى دیکەیش برینداربوون.

دوای ڕووداوەکە سەرجەم بریندارەکان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. 

هەر ئەمڕۆ شەممە لە سنووری قەزای حەویجەی باشووری رۆژئاوای کەرکوک، لە ئەنجامی تەقینەوەی غاز لە ماڵێکدا دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا. 


PM:01:42:06/01/2024