دوو شوان و منداڵەکانیان لە نزیک گوندی خەشامنەی سنوری خورماتوو بێسەروشوێن بوون

دوو شوان و منداڵەکانیان لە نزیک گوندی خەشامنەی سنوری خورماتوو بێسەروشوێن بوون، سەرجەم هێزەئەمنییەکانیش چونەتە ناوچەکە بۆ دۆزینەوەی ئەو چەکدارانەو ئازادکردنی شوانکان.

ئەمرۆ سێ شەممە ٩ی کانونی دوەمی ٢٠٢٤، عەمید حوسێن عەلی، بەڕیوەبەری پۆلیسی گشتی دوزخورماتوو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند” درەنگانێکی ئێوارەی دوێنی دووشەممە، لە کاتی گەڕانەوەی شوانکارەکان بەرەو ماڵەوە لەگوندی خەشامنەی سنوری خورماتوو بێسەروشوێن دەبن، پاش چەند کاتژمێرێک، مەڕوماڵات و منداڵان ئازادکراون، بەڵام هەردوو شوانەکان کە تائێستا بێ سەروشوێنن”.

باسی لەوەشکرد، شوانەکان لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندراون، سەرجەم هێزەئەمنییەکانیش چونەتە ناوچەکە بۆ پشکنینی سنورەکەو دۆزینەوەی ئەو چەکدارانەو ئازادکردنی شوانەکان

وەک بەڕێوەبەری پۆلیس ئاماژەی پێکردووە، دوو منداڵەکە تەمەنیان لە نێوان ١٠ بۆ ١٣ ساڵانن، دوای ئازادکردنیان شۆک بوون و ناتوانن قسە بکەن.

گوندی خەشامنە بەدووری ١٤ کیلۆ مەتر دەکەوێتە باشوری رۆژئاوای قەزای دوزخوماتوو، بەڵام ماوەیەکە چەکدارانی داعش لەسنوری کەرکوک و داقوق دوزخورماتوو، روویان لەزیادبوون کردووە.


PM:03:38:09/01/2024