حیزبوڵای عێراقی: ئەمریکا وەک ئەفغانستان لە عێراقیش پاشەکشێ دەکات

وتەبێژی سەربازی حیزبوڵای عێراقی ڕایگەیاند "ئەمریکا هاوشێوەی ئەفغانستان لە عێراقیش پاشەکشێ دەکات".

ڕۆژی سێ شەممە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤.جەعفەر ئەلحوسەینی وتەبێژی حیزبوڵای عێراقی کە بەیەکێ لە میلشیا سەرەکییەکانی سەر بە ئێران دادەندرێت لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی مەیادین، دەڵێت " هاتا دوژمنە ئیسرائیلی/ ئەمریکەکانمان بەردەوامبن لە ڕشتنی خوێنی فەڵەستینییەکان ئەوە ئێمە سورین لەسەر فراوانکردنی جوگرافیای ئامانجەکانمان".

وتەبیژی حیزبوڵا هێرشێکی توند دەکاتە سەر وڵاتی ئیماڕات و تۆمەتباری دەکات بەوەی کە دەورێکی زۆر ناشرینی هەیە لەم قۆناغەدا و کۆمەکی ئەمریکا دەکات.

حوسەینی ڕایگەیاند" ڕۆژانێک پشانی ئەمریکا دەدەین کە هەرگیز نەیدیتبێت دوای وەستاندنی شەڕی غەزەش ئێمە بەردەوام دەبین لە هێرش کردنە سەر ئەمریکا".



PM:04:56:09/01/2024