پێنج ڕێگا بۆ زیادكردنی ڤیتامین (D) لە زستاندا

دکتۆر هێمن مەحمود ئاغا، دکتۆرا لە نەخۆشیەکانی جومگە و ئێسک و ڕۆماتیزم و فەقەڕات و ڕاهێنانەوەی پزیشکی چەند ڕێنماییەك بۆ زیادكردنی ڤیتامین (D) لە وەرزی زستاندا بە هاووڵاتیان دەدات و جەختیشدەكاتەوە، تیشكی خۆ كەم دەبێتەوە، بۆیە باشترین ڕێگا جۆرەكانی خۆراكە.

دکتۆر هێمن ڕایگەیاندووە'' تاکە سەرچاوەی سەرەکی بۆ دەست کەوتنی ڤیتامین (D) تیشکی خۆرە، بەڵام وەک دەزانین لە زستاندا تیشکی خۆر کەمدەبێتەوە و ئێمەش جلی ئەستور و زۆر لەبەر دەکەین و کەمتر دەچینە بەر خۆر، بۆیە رێژەی بەرکەوتنی تیشکی پێویست بۆ سەر جەستەمان کەمدەبێتەوە، بۆیە پێویستە لە چەند ڕێگایەکی ترەوە هەوڵدەین قەرەبووی بکەینەوە''.

ئەو پزیشكە چەند ڕێگایەك دەخاتەڕوو بۆ زیادكردنی ڤیتامین (D) لە جەستەدا:

1- خواردنی گۆشتی دەریایی و ماسییە چەورەکان، کە بڕێکی باش ڤیتامین (D) تێدایە.

2- خواردنی قارچک بەتایبەتی ئەو قارچکانەی، کە تیشکی خۆری بەرکەوتووە.

3- زەردێنەی هێلکە.

4- جگەری ڕەشە وڵاخ.

5- وەرگرتنی ڤیتامین (D) لە ڕێگەی حەب و دەرمانەوە لە کاتێکدا رێژەكەی زۆر کەمە و ناتوانی لە ڕێگەی خواردن و تیشکی خۆرەوە قەرەبووی بکەیتەوە.

 


PM:09:31:10/01/2024