پەرلەمانتارێک: ڕێککەوتن لەسەر مووچە کراوە

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند" رێككەوتن كراوە كە یاسای بودجە لە پەرلەمان هەمواربكرێتەوە و كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەربكرێت".

چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند" ڕێككەوتن كراوە لەسەر هەموارکردنەوەی بودجە و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان".

پەرلەمانتارەکەی عێراق ئاماژە بۆ ئەوەش  کردووە، هەمواركردنەوەی یاسای بودجە پێویستی بە كات هەیە، بەڵام ئێستا ڕەوشی هەرێمی کوردستان ووو لە خراپییە، کێشەی مووچە پێویستی بە چارەسەرکردن هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا لایەنەکانی عێراق کۆکن لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی مووچە.

لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراقیشەوە، ئەو پەرلەمانتارە وتیشی" دەبوو رۆژی سێشەممەی رابردوو سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆبوونەوە بكەن، بەڵام دواتر كۆبوونەوەكە دواخرا".

جەختی لەوەشکردووە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا رۆژی شەممە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەراندا سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرێت.

ئەمەش لە کاتێدایە ئێستا مووچەخۆران لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤دان، بەڵام تا ئێستا مووچەی سێ مانگی کۆتای ساڵی ڕابردوو دابەشنەکراوە و چارەنووسیشی بە نادیاری ماوەتەوە.







PM:05:14:12/01/2024