دهۆک.. بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە شوقەیەک ژنێک گیانی لەدەستدا

لە یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری دهۆک، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە ژنێک گیانی لەدەستدا.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ١٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە شووقەیەکی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی ئیتێکێ لە شاری دهۆک ژنێکی تەمەن ٢٨ ساڵان گیانی لەدەستدا.

بە پێی زانیارییەکان هاوژینی ئەو ژنەش کە گیانی لەدەستداوە ١٥٪ـی جەستەی سووتاوە.
 
تاوەکو ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان هۆکاری ئاگرەکەیان نەخستووەتەڕوو.
 
بە گوێرەی پۆلیسی هەرێمی کوردستان، ساڵی ٢٠٢٢، حەوت هەزار و ٥٤٦ رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هەرێمی کوردستان روویانداوە.
 



PM:11:10:12/01/2024