وەزارەتی دارایی هەرێم ئەمشەو دووشەممە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران لە ڕێگەی کارتی (هەژماری من) ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" مانگی رابردوو سێ هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له‌و رێگه‌یه‌وه موچه‌كانیان وه‌رگرتووە".
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هەرێم له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" قۆناغی یه‌كه‌می كاره‌كانی پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من) له سنوری پارێزگای هه‌ولێر له كۆتاییدان و له ماوه‌ی چوار مانگی ڕابردودا نزیكه‌ی ١٩٠ هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له سنوری پارێزگای هه‌ولێر به‌شداریان له پرۆژه‌كه كردووه، له ئێستادا زیاتر له شه‌ش هه‌زار فه‌رمانبه‌ر كارتی بانكیان وه‌رگرتۆته‌وه و مانگی ڕابردووش نزیكه‌ی سێ هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له ڕێگه‌ی هه‌ژماری منه‌وه موچه‌یان وه‌رگرتووە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو له ئێستادا نزیكه‌ی ٥٠ ئامێری ڕاكێشانی پاره (ATM ) له شاری هه‌ولێر هه‌ن و ژماره‌یان له زیادبوندان، پێنج بانكی تایبه‌ت به‌شدارن له پرۆسه‌كه كه بریتین له (بانكی جیهان، بانكی ئاشور، بانكی ئه‌هلی عێراقی و RT bank و bbac bank ) كه سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانیان تێدایه، له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌وه په‌سه‌ندكراون و چه‌ندین بانكی دیكه‌ش له‌سه‌ر هێڵن.
دارایی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، تا ئێستا پرۆژه‌ی دروستكردنی (ھه‌ژماری من) به‌بێ هیچ كێشه و ئاسته‌نگێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئاماده‌كاریه‌كانیش بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من) له پارێزگای دهۆك و سلێمانی له قۆناغی كۆتاییدان.