ئێران بە مووشەکی دوورمەودا چەندان شوێن لە هەولێر دەکاتە ئامانج ( نوێکراوەتەوە)

ئەمشەو لە چەند لایەکەوە هێرشکراوەتە سەر هەولێر نکەکانی ئەمەریکا لە قونسڵ و بنکە سەربازییەکان کراونەتە ئامانج.

سوپای پاسدارانی ئێران بە فەرمی رایگەیاند کە ئەوان هێرشەکەیان کردۆتە سەر هەولێر  و بەرپرسیارێتی خۆیان لەو هێرشانە راگەیاندووە.

بۆردومانەکە کاتژمێر ١١.٢٠ ی ئەمشەو دەستیپێکردووە و چەندان شوێنی نزیکی فڕۆکەخانە و سەر رێگای هاوینەهواری سەلاحەدین و نزیک پیرمام مووشەکان کەوتوونەتەوە.

سوپای پاسادارانی ئێران ئەو هێرشانەی خستۆتە ئەستۆ و رایگەیاند" بە مووشەکی بالیستیک بارەگاکانی سیخوڕی و کۆبوونەوەی تاقمە تیرۆریستییە دژە ئێرانییەکانی ناوچەکەیان کردۆتە ئامانج".

بەپێی راگەیاندنەکەی سووپای پاسداران "لە نیوەی شەوی دووشەممە بە مووشەکی بالیستیک بارەگای سیخوڕی و کۆبوونەوەی تاقمە تیرۆریستییە دژە ئێرانییەکان لە بەشێک لە ناوچەکانی ناوچەکەیان کردۆتە ئامانج".

زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لەو هێرشانەی ئێراندا جگە لە زیانی مادی، زیانی گیانیش هەیە، بەلآم تا ئێستا ئامار نەکراون و ئۆتۆمبیلی فریاکەوتن چەندان برینداری گواستۆتەوە بۆ هەولێر".



خەڵکی ناوچەکانی رانیەو سلێمانی هەستیان بە ئاراستەکردنی ئەو مووشەکانە کردووە بەرامبەر هەولێر.





AM:12:26:16/01/2024