سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر کارێکی دوژمنکارانەی روونە دژی عێراق و په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌كانی نێوان عێراق و ئێران بچووك ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشەممە ١٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ محه‌ممه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له په‌راوێزی به‌شداریكردنی له كۆڕبه‌ندی ئابووریی داڤۆس و له چاوپێكه‌وتنێكیدا بۆ ئاژانسی بلومبێرگ رایگه‌یاند" هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر كارێكی دوژمنكارانه‌ی روونه دژی عێراق كه شوێنی نیشته‌جێبوونی كردووه‌ته ئامانج و خێزانێكی كورد كه منداڵیشی تێدایه، كراوه‌ته قوربانی".
سودانی وتیشی" ئه‌و جۆره كرده‌وانه پێشهاتێكی مه‌ترسیدارن و په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌كانی نێوان عێراق و ئێران بچووك ده‌كاته‌وه".
سەرۆک وەزیرانی عێراق جه‌ختیشیكرده‌وه، عێراق پارێزگاری له مافی خۆی ده‌كات بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌موو رێكاره دیپلۆماسی و یاساییه‌كان كه له‌گه‌ڵ بنه‌ما نیشتمانییه‌كان یه‌كده‌گرێته‌وه.
شەوی رابردوو چەند شوێنێکی سڤیل و مەدەنیی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لە لایەن سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کرانە ئامانج و مووشەکباران کران و لە ئاکامی ئەم هێرشانە ٥ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا وژمارەیەکیش بە سەختی برینداربوون، و زیانێکی زۆری مادیی بە هاوڵاتییانی نزیک لەو شوێنانە کەوتووە.