ئەکتەرێکی ئێرانی لە کاتی وەرگرتنی خەڵات ناوی ژنانی زیندانیکراوی لەسەر جەستەی دەنوسێت

مەرال نەسیری، ئەکتەری ئێرانی دانیشتووی وڵاتی سوید، کە باشترین ڕۆڵی سەرەکی مێینەی لە فێستیڤاڵی فیلمی "گۆڵدباگ"ی سویدی بەدەستهێنا، خەڵاتەکەی لە کاتێکدا وەرگرت کە ناوی ٧١ ژنی زیندانیکراوی ئێران لەسەر جەستەی نووسرابوو.

پێشتر مەرال نەسیری لە وتارێکدا کە لەسەر یادەوەرییەکانی نووسیویەتی، ڕوونی کردەوە کە دایکی دوای ساڵێک لە سەرکەوتنی شۆڕشی ٥٧ لە ناڕەزایەتییەکانی دژی حکوومەتی ئێران لە کاتێکدا کە دایکی لە باوەشی گرتبوو، دەستگیر کراوە. دایکی مەرال نەسیری دوای دەستگیرکردنی بۆ زیندانی ئێڤین گوازرایەوە.

مەرال نەسیری ئەم خەڵاتەی وەرگرتووە بەهۆی ڕۆڵی لە فیلمی "دوژمن" لە دەرهێنانی میلاد عەلامی. ئەکتەری پیاوی ئەم فیلمە ناوی (پەیمان مەعادی)ـە.


PM:11:26:16/01/2024