هامیڵتۆن ئۆتۆمبێلی دڵخوازی خۆی لە فۆرمۆلا یەک ئاشکرا دەکات

لویس هامیلتۆن کە حەوت جار پاڵەوانی جیهانی فۆرمۆلا یەک بووە، ئۆتۆمبێلی دڵخوازی خۆی لە فۆرمۆلا یەک ئاشکرا دەکات و یەکێک نییە لە ئۆتۆمبێلەکانی مێرسیدس کە پاڵەوانیەتی بەدەستەوەیە. 

 هامڵتۆن لە ماوەی ژیانی وەرزشی فۆرمۆلا یەکدا ژمارەیەکی زۆر سەرکەوتنی بەدەستهێنا و زیاتر لە 100 پێشبڕکێی بەدەستهێناوە.  


لە ماوەی بەردەوامبوونیدا هامیلتۆن چێژی لە لێخوڕینی هەندێک لە ئۆتۆمبێلە باڵادەستەکانی مێژووی فۆرمۆلا یەک وەرگرتووە دیارترینیان ئۆتۆمبێلی مێرسیدس W11ی ساڵی 2020 کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بە خێراترین ئۆتۆمبێل لە مێژووی فۆرمۆلا 1 دادەنرێت.


 لە لایەکی ترەوە هامیلتۆن کاتێک پرسیاری لەبارەی بابەتەکەوە لێکرا وتی: ڕەنگە ئۆتۆمبێلی دڵخوازی من لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی MP4/4 McLaren ی ئایرتۆن سێنا بووبێت، پێموایە ئۆتۆمبێلەکانی ئەو سەردەمە کەمتر کارامە بوون لە بواری ئایرۆداینامیکدا، ئەوان "تایەی گەورە و گەورەیان هەبوو کە گرتنی میکانیکییان هەبوو."


PM:01:39:19/01/2024