دوای سەرکەوتنەکەی بەرامبەر ژاپۆن 2-1، ڕاهێنەری عێراق (کاساس) روونیکردەوە چۆن بردنەوەکەیان بە دەستهێناوە.
کاساس وتی:" ئەمڕۆ یارییەکی نایابمان ئەنجامدا، گرنگترین شت بۆ من ئەوەیە کە سێ خاڵمان بەدەستهێنا.
وتیشی " متمانەیەکی زۆرم بە یاریزانەکان هەیە و سوپاسی هەوڵەکانیان دەکەم دەبێت تەرکیز بکەین و خۆمان بۆ یاری داهاتوو بەرامبەر ڤێتنام ئامادە بکەین.
لەکۆتایدا کاساس راهێنەری عێراق وتی :" ژاپۆن پاڵێوراوی بردنەوەی جامەکەیە،هێلی بەرگریمان کاری تایبەتیان کرد بۆ راگرتنی هێرشی ژاپۆنیەکان،دەبێت بیر لە یاری داهاتوو بکەینەوە،ئێستا هاندەرانی عێراق دڵخۆشن.