دوایین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک ڕاگەیەندرا

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت" لەگەڵ گەیشتنی پارەکەی بەغداد، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی فەرمانبەرانی هەرێم دەکرێت". 

پێشەوا هەورامی وتەبێژی حکومەتی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، ئەمشەو هەینی لە لێدوانێکدا بە میدیای نزیک لە حزبەکەی ڕاگەیاند" لە چەند رۆژی داهاتوو حکومەتی فیدرال دەست بە رێکارەکانی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات". 

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ گەیشتنی پارەکە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و ئەو پارەیەی لە بەغداشەوە دێت مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵە.

ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بڕی ٦١٨ ملیار دینار و ٥٧٨ ملیۆن و ٢٩ هەزار بۆ مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.


PM:10:58:19/01/2024