لەبارەی کشانەوەی گۆڕان لە حکومەتی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدرێت

سەرپەرشتیاری ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە کشانەوەیان لە حکومەت ڕوونکردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت" گۆڕان لەگەڵ راسپاردەی دانانی بەرنامەیە بۆ كشانەوە لە حكومەت". 

یاسین حەمە عەلی سەرپەرشتیاری ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان، هەروەها ئەندامی کۆنفڕانسەکەشە ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە دووەم كۆنفڕانسدا ڕاپۆرتێک سەبارەت بە كشانەوەی بزوتنەوەکە لە حكومەت، مانەوە لە حكومەت و دانانی بەرنامە بۆ كشانەوە لە حكومەت ئامادەکرابوون". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ راسپاردەی دانانی بەرنامەی كشانەوەیە لە حكومەتی هەرێم. 


PM:09:01:21/01/2024