بومەلەرزەیەک وانی باکوری کوردستانی هەژاند

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی (٤) پلەی پێوەری رێختەر لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان روویدا. 

سه‌رۆكایه‌تی بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (ئافاد) رایگەیاند" کاتژمێر (٧:٥٣) خولەکی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بوومەلەرزەیەک بەگوڕی (٤) پلەی رێختەر، لە شارۆچکەی سارای سەر بە پارێزگای وانی باکوری کوردستان روویداوە". 
 
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ئافاد، زەمینلەرزەکە بە قووڵایی (٧.٣) کم تۆمارکراوە، هەروەها دوای هەردوو بوومەلەرزە بەهێزەکەی مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو تائێستا ٤٤ هەزار و ٨٥ پاشەلەرزە روویانداوە کە (١٤)یان شەش پلە و (٧٧)یان پێنج پلە بووە. 


AM:09:57:22/01/2024