لە رووداوێکی تەقەکردن لە هەولێر گەنجێک دەکوژرێت

لە بازاری دۆلاری هەولێر دوو گەنج دەبێتە دەمەقاڵێیان و تەقە لە یەکتری دەکەن و بەهۆیەوە یەکێکیان دەکوژرێت.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە ٢٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ لە نزیک بازاڕی دۆلار لە شاری هەولێر بە هۆی دەمەقاڵێ نێوان دووگەنج ، یەکێکیان بە گولـلە کوژا.
 
حاجی سابیر باواجی ئەندامی ئەنجوومەنی بازاری دراوی هەولێر، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە" گەنجەکە لە مەڕمەڕەکانی بازاڕی نیشتمان بە گولـلە کوژراوە".

بە وتەی ناوبراو ئەو گەنجەی لە شەڕەکەدا گیانی لەدەستداوە ناوی دیدارە و لە کۆمپانیای دیناری عێراقی فەرمانبەر بووە.
 
بە پێی زانیارییەکان هۆکاری کوشتنەکەی کۆمەڵایەتی بوووە و تا ئێستاش هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار هیچ زانیارییەکیان بڵاونەکردووەتەوە، و ناسنامەی بکوژەکە دیار نییە.

ئاماری رووداوەکانی کوشتن لە ساڵی ٢٠٢٣ تاوەکو ئێستا بڵاو نەکراوەتەوە. بەگوێرەی پۆلیسی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٤٥٥ رووداوی کوشتنی ئەنقەست، بە هەڵە و خۆکوشتن لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.
 



PM:02:27:22/01/2024