بۆرییەکی گواستنەوەی غاز لە کەرکووك شکا

بۆرییەکی غاز لە سنووری پارێزگای کەرکووك شکاوە و دانیشتووانی ناوچەکەش بۆ پاراستنی سەلامەتیان دوورخراونەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە٢٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤، بۆرییەکی گواستنەوەی غاز شکا کە بە گوندی قزلیاری سنوری ناحیەی یایچی سەر بە پارێزگای کەرکووکدا تێپەڕ دەبێت، تیمەکانی کۆمپانیای نەوتی باکوور هەوڵ بۆ چاککردنەوەی بۆرییەکە دەدەن و دانیشتووانی ناوچەکەش لە پێناو پاراستنی سەلامەتییان دوورخراونەتەوە.

بە وتەی شایەتحاڵێکیش لە کاتی شکانی بۆرییەکەدا شۆفڵێك لەو شوێنەدا کاریکردووە و گومان دەکرێت بەو هۆیەوە شکابێت.

پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە بۆرییەکە تەقیبێتەوە، بەڵام بەرپرسانی ناوچەکە ئەو دەنگۆیە ڕەتدەکەنەوە.



PM:02:34:23/01/2024