لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبەتەی خۆراک بۆ خوێندنگەکان دابین دەکات

لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبەتەی خۆراکی تایبەت بە خوێندنگەکان پەرەپێدەدات، کە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ دەستیپێکرد و ناوچە هەژارەکانیشی لەخۆگرت.

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣، زەیتون دولەیمی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، "لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان سەبەتەی خۆراکی خوێندنگەکان لەمساڵدا دابیندەکات، ئەو بڕە پارەیەی تەرخانکراوە بۆ پرۆگرامەکە بۆ ئەمساڵی خوێندن خەرجدەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆگرامی خۆراکی خوێندنگەکان یەکێکە لەو پڕۆژە گرنگانەی کە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن و خوێندکاران لە خوێندنگەکانی عێراقدا، هەربۆیە لیژنەکە هەوڵدەدات بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاستی پرۆسەی خوێندن لە تەواوی وڵاتدا بەرزبکاتەوە.



PM:04:07:23/01/2024