تەقینی بۆرییه‌ غازەكه‌ی گوندی قزلیار كۆنتڕۆڵكرا

دوای نزیکەی (٢٠) کاتژمێر لە شکانی بۆرییەکی گواستنەوەی غاز لە گوندی قزلیاری سنووری پارێزگای كه‌ركوك، توانرا كێشه‌كه‌ چارەسەر بکرێت و لێچوونی غازەکە کۆنترۆڵبکرێت. 

کۆمپانیای غازی باکوور لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە" بەیانی ئەمڕۆ کێشەی شکانی بۆرییەکی گواستنەوەی غاز لە کۆمپانیای غازی باکور و کۆمپانیای نەوتی باکور لە گوندی قزلیاری پارێزگای كه‌ركوك چارەسەرکرا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا تیمەکانیان سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی بۆرییەکەن. 

دوێنێ سێشەممە لە گوندی قزلیاری سنوری ناحیەی یایچی سەر بە پارێزگای کەرکوک بۆرییەکی گواستنەوەی غاز شکا کە بووە هۆی ژەهراویبوونی (١٢) هاوڵاتی گوندەکە.


AM:10:44:24/01/2024