پەرلەمانتارێکی پارتی: ناردنی ٦١٨ ملیارەکە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو

پەرلەمانتارێكی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە ناردنی ٦١٨ ملیار دینارەكە دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو.

شوان محەمەد پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" دابەشكردنی مووچە لە عێراقیش ئەم مانگە دواكەوتووە و چاوەڕواندەكرێت ناردنی ٦١٨ ملیار دینارەكە بكەوێتە هەفتەی داهاتووەوە".

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی" بەڵێندراوە هەمواری یاسای بودجە لە پەرلەمان بكرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی دارایی عێراق بیانوو بە هەرێمی كوردستان دەگرێت".

پێشتریش وەزاراتی دارایی و ئابووری لە راگەیەندراوێکدا جەختی لەوە کردبووە کە هیچ شتێكی نامۆو نایاسایی لەناو لیستی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمدا نییە، و رایگەیاندووە" وروژاندنی بابەتی تازە بە جۆرێك لە گێچەڵ دەزانین بۆ تەگەرە خستنە بەردەم پێدانی موچە كە مافی ڕەواو سادەی خەڵكە".

AM:12:15:25/01/2024