سودانی لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بڕیارێکی دەرکرد

فەرماندەی گشتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایدەگەیەنێت" لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ روداوی هێرشە موشەکییەکەی کێلگەی غازی کۆرمۆر پێکهێنراوە". 

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و  فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە کاتێکدا حکومەتی عێراق هەوڵی پەرەپێدانی ژێرخانی وڵات و دابینکردنی بژێوی شایستە بۆ هاوڵاتیان و پاراستنی ئابووری نیشتمانی دەدات، توخمەکانی تێکدەر کێڵگەی غازی کۆرمۆریان کردە ئامانج بەبێ هیچ زیانێکی مرۆی کە بووە هۆی وەستاندنی بەرهەمهێنان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و دواتر بە تەواوی کوژایەوە". 
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ڕێنماییانداوە لێکۆڵینەوەیەک ئەنجامبدرێت بۆ دیاریکردنی بارودۆخی ئەو ڕووداوە کە لە ماوەی (٤٨) کاتژمێری داهاتوودا تەواوبکرێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو جۆرە هێرشانە هەڕەشەن لەسەر پڕۆژەکانی وزە لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ئەوەی روویداوە هێرشە بۆ سەر ئابوری گەلی عێراق. 


PM:04:32:26/01/2024