مامۆستایانی نازاڕی ههولێر ڕایدەگەیەنن" له سبهینێ یهكشهممهوه بایكۆتی سهرتاسهری پرۆسهی خوێندن رادەگەیەنین تا ئهو كاتهی حكومهتی ههرێم مووچهی ئهم مانگه دابهشدهكات و کێشەی مووچە بۆ مانگەکانی داهاتووش چارەسەر دەکرێت".
مامۆستایانی نازاڕای ههولێر، ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە" بەیانی یەکشەممە ٢٨ی کانوونی دووەم بایکۆتی سەرتاسەری لە سنوری شاری هەولێر ڕادەگەیەنین تاوەکو حکومەتی هەرێم مووچەی ئەم مانگە دابەش دەکات، بۆ مانگەکانی تریش دابەشکردنی مووچە ئاسایی دەکاتەوە".
مامۆستایانی نارازی هەولێر داواش لە سەرجەم مامۆستایان دەکات کە سبەینێ بە بایکۆتکردنی دەوام حکومەت ناچار بکەن وەڵامی داواکارییەکانیان بداتەوە.
دهقی راگهیهندراوهكه:
بەناوی یەزدانی مەزن
مامۆستایانی سەربەرز
چین و توێژە جیاجیاکانی کوردستان
وەکو ئاگادارن وا بۆماوەی چوار مانگ دەبێت حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم ، مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی نەداوە، هەروەها خۆی کەڕ کردووە لەبەرامبەر جێ بەجێ کردنی داواکارییەکانی مامۆستایان و فەوتانی ساڵێکی ٧٠٠ هەزار قوتابی ، هەروەکو بەڵێنمان دابوو کە ئێمە هەڵوێستی جدییمان دەبێت لەبەرامبەر بێ وەڵامی حکومەت ، بۆیە بەیانی رۆژی یەکشەممە بەرواری ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ بایکۆتی سەرتاسەری لە سنوری شاری هەولێر ڕادەگەیەنین تاوەکو حکومەتی هەرێم مووچەی ئەم مانگە دابەش دەکات، بۆ مانگەکانی تریش دابەشکردنی مووچە ئاسایی دەکاتەوە.
داوا لەسەرجەم مامۆستایان دەکەین کە بەیانی هەموومان پێکەوە بە پابەندبوونمان بە بەیکۆتی دەوام حکومەت ناچار بکەین وەڵامی داواکارییەکانمان بداتەوە .
مامۆستایایانی ناڕازی هەولێر