بەهۆی کێشەی ناوخۆی سۆسیال دیموکرات لە یانەیەکی وەرزشی ڕووداوێکی تەقەکردن ڕوویدا (ڤیدیۆ)

ئەمڕۆ لەبەر کێشەی ناوخۆی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕووداوێکی تەقەکردن ڕوویدا و دەستەی بەڕێوەبردنی تازەش بۆ یانەی بەختیاری دیارینەکرا.

بەپێی تۆمارێکی ڤیدیۆی کە لە تەلەگرامی ماڵپەڕی (سپی) بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە لە گەڕەکی قرگەی پارێزگای سلێمانی کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شارەکە، لە بەرێوەبەرایەتی وەرزش و لاوان، یانەی بەختیاری کە سەر پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستانە بە نیازبوون دەستەی بەڕێوەبردنی تازە بۆ یانەکە هەڵبژێرن. 

بەپێی زانیارییەکان، لەبەر کێشەی ناوخۆی حزبەکە گرژی و ئاڵۆزی و شەڕە تەقە ڕوویدا و دەستەی بەڕێوەبردنی تازەش بۆ یانەکە دیارینەکرا و ترس و دڵەڕاوکێشی لەناو خەڵکی ناوچەکەدا دروستکردووە.

لەسەر ئەو ڕووداوە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئاسایش سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە کە بەم بارودۆخەوە بە هیچ جۆرێک ناتوانرێت هەڵبژاردنێکی ئاسایی بەڕێوەبچێت.

بۆ بینینی ڤیدیۆی ساتی ڕووداوەکە جۆین بە لەگەڵ ماڵپەڕی (سپی)

ماوەیەکە ناکۆکی کەوتۆتە نێوان محەمەدی حاجی مەحمود و براکەیەوە، عەبدوڵا و کوڕەکانیانەوە، بارگرژی ئەمڕۆی ئەو یانەیەش بەشێکە لەو ناکۆکییە. 


PM:11:09:29/01/2024