عێراق سکاڵای لە ناوبژیوانە ئێرانیەکە تۆمارکرد

 فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق سکاڵای لەسەر عەلیرەزا فەغانی ناوبژیوانی یاری هەڵبژاردەی  عێراق و ئەردەن  لە قۆناغی 16ی جامی  ئاسیا تۆمار کرد.

 بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیای ئێرانی، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق سکاڵایەکی لەسەر عەلیرەزا فەغانی ناوبژیوانی ئێرانی لەژێر ناونیشانی حوکمی نادادپەروەرانە تۆمارکردووە بۆ لێژنەی ڕێکخەری ئەم پاڵەوانێتییە دوای شکستی هەڵبژاردەکە  شەوی ڕابردوو بەرامبەر ئوردن بە ئەنجامی... 3:2 و دەرچوون لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا 2023.

 غالب زەمیلی ئەندامی باڵای فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بە ئاژانسی شەفەق نیوزی وڵاتەکەی ڕاگەیاند: عەلیرەزا فەغانی ناوبژیوانی ئێرانی لە یارییەکەی بەرامبەر ئوردن دوو کارتی زەردی بە ئەیمەن حوسێن دا کر ستەمی لێکردین.  فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بە فەرمی سکاڵای خۆی ئاراستەی لیژنەی ئامادەکاری جامی ئاسیای 2023 لە قەتەر کرد و چاوەڕێی وەڵامی ئەوانین، ئێمەش بە بەکارهێنانی بەڵگەی بەڵگەنامەیی سکاڵاکەمان پێشکەش کرد.

 ئەم بەرپرسەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئاماژەی بەوەدا: سەرەڕای هەبوونی 10 یاریزان ئێمە پێشکەوتین، بەرامبەر ئوردن و بە شانازییەوە قەتەر بەجێدەهێڵین، دەرکردنی ئەیمەن حسێن چارەنووسی تیپەکەی گۆڕی و ئوردنییەکان توانیان دوو گۆڵ تۆمار بکەن و پێشبکەون.


AM:10:58:30/01/2024