وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت" لە سبەی پێنج شەممەوە دەستە بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و، هه‌رچی به‌ربه‌ست هه‌بوو، تێمانپه‌ڕاند".
ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوار شەممە له کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا رایگەیاند "هه‌رچی له ده‌ستمان هات كردمان، به‌ربه‌سته‌كانمان تێپه‌ڕاند، ئه‌وه‌ی پێشتریش گوتراو و بیستتان راست نه‌بوون و بێ بنه‌ما بوون، جگه له‌وه‌ش هه‌رچی بیانووه هه‌بوون، نه‌مانهێشت".
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئاوات شێخ جەناب ئاشکرای کردبوو، هەر کاتێک ٦١٨ ملیار دینارەکە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی؛ رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکەن.
نزیکی ٥٠ رۆژە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشنەکراوە، ئەمە جگە لە مووچەی سێ مانگی ساڵی رابردوویان بۆ خەرج نەکراوە.