بەرەسمی ناوبژیوانە ئێرانیەکە دوورخرایەوە

یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا بەفەرمی ئەمڕۆ ناوبژیوانی ئێرانی عەلی رەزا فەغانی لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئاسیای ٢٠٢٣ دوورخستەوەو ناوبژیوانی بۆ هیچ یارییەک لەم قۆناغە ناکات.


هۆکارەکەش ئەوەیە تا ئەو سکاڵایەی کە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی عێراق  بەهۆی رووداوەکانی یارییەکەی عێراق و ئوردندا پێشکەشی کردووە، دەبێت یەکلایی ببێتەوە ئینجا بانگ دەکرێتەوە یان بە تەواوی لە پاڵەوانێتیەکە دووردەخرێتەوە.
 
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق سکاڵایەکی لەسەر عەلیرەزا فەغانی ناوبژیوانی ئێرانی لەژێر ناونیشانی حوکمی نادادپەروەرانە تۆمارکردووە بۆ لێژنەی ڕێکخەری ئەم پاڵەوانێتییە دوای شکستی هەڵبژاردەکە  بەرامبەر ئوردن بە ئەنجامی 3:2 و دەرچوون لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا 2023.

عەلیرەزا فەغانی ناوبژیوانی ئێرانی لە یارییەکەی بەرامبەر ئوردن دوو کارتی زەردی بە ئەیمەن حوسێن دا لەکاتی ئاهەنگێرانی بۆ گۆڵەلەی، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بە فەرمی سکاڵای خۆی ئاراستەی لیژنەی ئامادەکاری جامی ئاسیای 2023 لە قەتەر کرد و چاوەڕێی وەڵامی ئەوانن.






PM:01:56:01/02/2024