"هەر پەرلەمانتارێک ئامادەی دانیشتنەکان نەبێت ملیۆنێک دینار سزادەدرێت"

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا كە لە كاتی ئامادەنەبوونی هەر ئەندامێكی پەرلەمان بڕی یەک ملیۆن دینار سزادەدرێت. 

بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند" لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا بە سەرۆكایەتی  موحسین مەندەلاوی و ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران پڕۆژە یاسایەكیان پەسەندكرد". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی پڕۆژەكە هەر ئەندامانی ئەنجوومەنەكە ئامادەی رۆژێكی دانیشتنەكان (بەبێ مۆڵەت) نەبێت، بە یەک ملیۆن دینار سزا دەدرێت و لە مووچەی پەرلەمانتارەکە دەبڕرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر دەقی بڕیارەکە داوە و لە دانیشتنی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. 


PM:04:01:01/02/2024