ئەمەریکا نیگەرانە لە پاشەکشەی ئازادی لە هەرێمدا


کونسوڵخانەی ئەمریکا نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت لە پاشەکشەی ئازادی راگەیاندن لە هەرێمی کوردستاندا.

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێم ئەمڕۆ ١ ی شوبار رایگەیاند" لەم دواییانەدا ئازادی راگەیاندن لە هەرێمی کوردستان پاشەکشەی کردووە و ئەمریکا نیگەرانە لەو پاشەکشەیە."

کونسڵخانەی ئەمەریکا باس لەوەش دەکات، ئەمەریکا پابەندە بە کارکردن لەگەڵ هاوبەشە خۆجێی و نێودەوڵەتیەکان بۆ باشترکردنی پانتایی کاری میدیایی لە هەرێمی کوردستان.

هەروەها هاتووە" لە چوارچێوەی هەوڵەکانماندا دەرفەتی پەرەپێدانی پیشەیی بۆ رۆژنامەنوسان دەستەبەر دەکەین''.
ئەو راگەیاندنە لە کاتێکدایە کە هێشتا چوار حومکدراوی بادینان لە زینداندان کە رۆژنامەنووس و چالاکوانن.



PM:11:46:01/02/2024