ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات

دوای ئەوەی دوێنێ ٦١٨ ملیارەکەی بەغدا درایە هەرێم، وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی بڵاوکردەوە و ئەمڕۆ هەینی دەست دەکرێت بە دابەشکردنی موچەی مانگی یەک-ی ٢٠٢٤.

بە پێی لیستەکەی دارایی، ئەمڕۆ هەریەک لە وەزارەتەکانی تەندروستی و دارایی و دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان، هەروەها یەکەی ٧٠ و ٨٠ـی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن.

لیستەکە بە جۆرێکە لە ماوەی یەک هەفتەدا لە ٢ی شوباتی ٢٠٢٤ تاوەکو ٨ی مانگ کۆتایی بەدابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان و خانەنشینان دێت.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ماوەی ٥٠ڕۆژ بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی ٩یساڵی ڕابردوو تێپەڕیوە و مووچەی ٣مانگی ساڵی ڕابردوو بە چارەنووسی نادیار سپێردرا.


AM:10:31:02/02/2024