سروە عەبدولواحید: ٨١ واژۆی پەرلەمانتارانی عێراقمان کۆکردەوە بۆ دەست بە جێبەجێکردنی نوسراوەکەی سودانی

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەکات کە ٨١ واژۆی پەرلەمانتارانی عێراقمان کۆکردەوە بۆ دەست بە جێبەجێکردنی نوسراوەکەی سودانی و دەڵێت" دڵنیابن درێغی ناکەین و هەمیشە لە خەمی داواکاریەکانی هاوڵاتییان دەبین، وەجارێکی تر بە بیری هەمو لایەکی دەهێنینەوە کە تاکە لایەن بوین وەزارەت و پۆست و بەرژەوەندیمان رەت کردەوە ، چونکە ئیشی ئێمە خزمەتی خەڵکە نەک خزمەتی خۆمان".

سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە" بەرپرسانی پارتی و یەکێتی لە بەغداد لە ناو ئەنجومەنی وەزیرانن و دەیان پۆستیان بە دەستەوەیە لە سەرۆک کۆمار تا وەزیر و جێگری سەرۆک پەرلەمان ، ئەمانە گەر هیچیان پێ ناکرێت بۆ موچەی خەڵک ئەوا چی دەکەن لە بەغداد ؟ بە چ رویەکەوە لەوێن؟ ".

سروە عەبدولواحید وتیشی" ٨١ واژۆی پەرلەمانتارانی عێراقمان کۆکردەوە بۆ دەست بە جێبەجێکردنی نوسراوەکەی سودانی، و جارێکی کە دوێنێ واژووی ئەندام پەرلەمانانمان کۆ کردەوە بۆ خێرا جێ بەجێ کردنی ئەو نوسراوەی سەرۆک وەزیران کە دوای نوسراوی ئێمە لە ٢ی مانگی ١٠ی  ٢٠٢٣ ئاڕاستەمان کردبوو وەسەرۆکی جوڵانەوەکە گەیاندیە دەست سەرۆک وەزیران ، تەئکیدمان کردەوە کە دەبێت بەزووترین کات هەردوو وەزارەتی دارای ئیتیحادی و هەرێم ڕابسپێرێت کە فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمیش مامەڵەی فەرمانبەرانی دیکەی پارێزگاکانی دەرەوەی هەرێمی بۆ بکرێت و راستەوخۆ هەموو سەری مانگێک موچەکانیان وەربگرن".

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت" تا نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق نەبوو ئەوانەی ئێستا موزایەدە دەکەن هەر لەم پەرلەمانە بوون هیچیشمان نەبینی بیکەن بۆ خەڵک ، نەوەی نوێ ڕێگای دادگای فیدراڵی گرتە بەر و لەسەردەمی حکومەتەکەی کازمیشەوە لە هەوڵی بەدەست هێنانی مافە خوراوەکانی خەلکی هەرێمی کوردستان بووە، هەر لە بابەتی نەوت و بە پارێزگا بوونی هەڵەبجەو تەرخانکردنی بووجە بۆ بەنداوی دەڵگە لە دەڤەری ڕاپەرینی خۆشەویست و هێنانی دەرمان بۆ سلێمانی و هەولێر.

دڵنیابن درێغی ناکەین و هەمیشە لە خەمی داواکاریەکانی هاوڵاتییان دەبین. وە جارێکی تر بە بیری هەمو لایەکی دەهێنینەوە کە تاکە لایەن بوین وەزارەت و پۆست و بەرژەوەندیمان رەت کردەوە ، چونکە ئیشی ئێمە خزمەتی خەڵکە نەک خزمەتی خۆمان".



PM:01:21:02/02/2024