خۆپیشاندانی مامۆستایانی نارازی دەستپێدەکاتەوە

ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی وادەی دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانی سەرتاسەریان ڕاگەیاند و داوا دەکەن سەرجەم چین و توێژە جیاوازەکان بەشداری نارەزایەتییەکانیان بکەن. 

ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵایانکردەوە" مامۆستایانی كۆڵنەدەر و دایكان و باوكان و خوێندكارانی مافخوراو و چین و توێژە جیاوازە ستەمدیدەكان، ڕۆژی دووشەممە ٥ی شوباتی ٢٠٢٤ لە بەشێك لە شاروشارۆچكەكان خۆپیشاندان ئەنجام دەدەین". 

ئاماژە بەوەش دەکەن، بەشداریتان ڕەتكردنەوەی ملكەچییە بۆ فشار و هەڕەشەكانی دەسەڵات و حیزبه حوكمڕانەكان و چاوەڕوانی هەڵوێست و بەشداری هەموولایەکن، پێكەوە شۆڕشی شكۆ و بژێوییان دەستپێكرد، پێكەوەش سەركەوتن ڕادەگەیەنن. 


PM:01:55:03/02/2024