بەهۆی هێرشەکانی درەنگانی شەوی ڕابردووی هێزەکانی ئەمریکا، محه‌مه‌د شیاع سودانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، بۆماوەی سێ ڕۆژ ماته‌مینی گشتی له تەواوی وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكان ڕاگه‌یاند.
بەپێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی محەمەد شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق" وه‌ك هاوسۆزیه‌ك بۆ گیانی شه‌هیدانی هێزه چه‌كداره‌كان و ئه‌و هاوڵاتییه مه‌ده‌نیانه‌ی كه له ئه‌نجامی بۆردومانەکانی هێزەکانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ناوچه‌كانی عه‌كاشات و قائیم له ڕۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار بوونەتە قوربانی، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی رادەگەیەنین".
درەنگانی شوی ڕابردوو، هێزەکانی ئەمریکا چەند بنکەیەکی چەکدارانی حەشدی شەعبیان کردە ئامانج کە بەهۆیەوە (١٦) کەس گیانیان لەدەستدا و (٢٥) کەسی کەسی دیکەش برینداربوون.