بانكی ناوه‌ندی هه‌شت بانكی عێراقی سزا دەدات

بەپێی بەڵگەنامەیەکی فەرمی کە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە دەرچووە، تێیدا دەریدەخات هەشت بانک بۆ بەشداریکردن لە پەنجەرەی کڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی قەدەغەکراون.

بەپێی نوسراوێكی فه‌رمی بانكی ناوه‌ندی عێراق، بڕیاردراوە هه‌شت بانكی عێراقی به‌شداریكردنیان له‌ په‌نجه‌ره‌ی كڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی لێ قه‌ده‌غه‌كراون. 

لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هەشت بانکە لە مەودوا رێگەیان پێنادرێت له‌ په‌نجه‌ره‌ی كڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی، دۆلار به‌ نرخی فه‌رمی وه‌ربگرن.

ئەو هەشت بانکە بریتین لە (بانکی وەبەرهێنانی عێراقی، بانکی ئیسلامی نێودەوڵەتی کوردستان، بانکی یەکێتی عێراق، بانکی هودا، بانکی وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی ئاشوور، بانکی ئیسلامی باشوور بۆ وەبەرهێنان و دارایی، بانکی ئیسلامی عەرەبی، بانکی بازرگانی حەمورابی).


PM:06:47:04/02/2024