"لە هەرێم ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە خوار ئاستی جیهانە"

فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم ڕایدەگەیەنێت" ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەرێمی كوردستانلە خوار پێوەری جیهانەوەیە". 

موزەفەر یابە ساڵح بەڕێوەبەری جێبەجێكاری سندووقی كۆمەك بۆ شێرپەنجە، لە لێدوانێکدا بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی (ماوەی بۆدرێژکراوەی) هەرێمی ڕاگەیاندووە" گەر چارەسەری نەخۆشەكە لە هەرێم بەردەست نەبوو، دەنێردرێت بۆ سندوقی كۆمەك، لەو سندووقەشەوە بۆ چارەسەركردن یان نەشتەرگەری ڕەوانەی دەرەوەی وڵات دەكرێت". 

لای خۆشیەوە د. چنار سنجاوی سەرۆكی بەشی كۆنتڕۆڵی شێرپەنجە دەڵێت" هەر هاوڵاتییەك هەستی بە نیشانەیەكی شێرپەنجە كرد، تا زووتر سەردانی نەخۆشخانەكان بۆ پشكنین بكات، ئەگەری چارەسەربوونی زیاتر و خێراترە". 

بەپێی ئامارێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە جیهاندا بۆ هەر (١٠٠) هەزار كەس (١٩٠) تووشبووە، لە هەرێمی كوردستان بۆهەر (١٠٠) هەزار كەس، (١٥١) كەس تووشبووی شێرپەنجەن، بەوەش لە خوار پێوەری جیهانییەوەیە، هەروەها 
ژمارەی تووشبووانیش لە (٢٠٢٣)دا ٩ هەزار و ٩١١ كەس بووە.


PM:10:05:04/02/2024