بەهۆی ڕەوشی کەشوهەواوە ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی قەزای سۆران، سه‌رجه‌م قەزاکانی سنووره‌كه‌ی سه‌رپشك كرد بۆ ڕاگه‌یاندنی پشووی قوتابخانه‌كان.
نوسینگه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی قەزای سۆران، له راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" سه‌رجه‌م قائیمقامیه‌ته‌كانی سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ڕاسپێردراون كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سۆران سه‌رپشك بن له بڕیاردان بۆ ڕاگه‌یاندنی پشوو له قوتابخانه‌كان".
ئاماژەی بەوەشکردووە، پشووەکە بۆ ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی شوباتی ٢٠٢٤، به‌پێی ناوچه جوگرافییه‌كان و جیاوازی كه‌شوھه‌وا دەبێت.
ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی چڕی بەفر و بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە کە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش بەفرێکی زۆر باریووە و ئاستەنگی هاتووچۆی لە چەند ناوچەیەک دروستکردووە.