پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە بەشێک لە ناوچانەکانی هەرێم خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی نارازی دەستیپێکردەوە و جەخت لە جێبەجێکردنی سەرجەم داواکارییەکانیان دەکەنەوە.
ئەمڕۆ لە هەریەک لە پارێزگای هەڵەبجە و کەلار و رانیە و قەڵادزێ و چەمچەماڵ و شارەزوور و کفری خۆپیشاندانی مامۆستایان دەستیپێکردەوە و دەڵێن" سوورن لەسەر داواکارییەکانیان".
داواکارییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی نارازی بریتین لە پلەبەرزکردنەوە و دامەزراندنی وانەبێژان و پێدانی مووچەکانیان لە کاتی خۆیدا.
ماوەی زیاتر چوار مانگە مامۆستایانی میلاک و وانەبێژان له سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و ههڵهبجه و ئیدارهی راپهڕین و گهرمیان بایكۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان كردووه و تا ئێستاش دهرگای ناوهندهكانی خوێندن نهكراونهتهوه.